به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ محه‌ممه‌د جه‌وادی زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له جڤینی ئاسایشیی مونیخ ، به‌ئاماژه به‌و ڕاستییه، وتی؛ چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی ناوچه پێویستی به گۆڕانی سه‌رچه‌شن و ڕوانین له‌ڕاستییه‌کان هه‌یه.
په‌نجاو دووهه‌مین جڤینی ئاسایشیی مونیخ ڕۆژی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی تاووتوێی قه‌یرانه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به‌ئاماده‌بوونی سه‌ران و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان له ئاڵمان کاری خۆی ده‌س پێ کرد.
له لێدوانی زه‌ریف له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ئاماژه کرا به چه‌ند خاڵی گرینگ که پێشانده‌ری ڕوانگه‌ی ئێران له‌مه‌ڕ ئاسایش له جیهاندایه.
گرفتی ئێستای ئاسایش له جیهاندا، ڕه‌شه‌کوژیی و توندڕه‌ویی و ده‌مارگرژییه.
ئێستا جیهان به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ژێر ناوی تیرۆریزمه‌و هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌بێ له‌وباره‌وه پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن. به‌ڵام پرسیارێک که دێته‌ئاراوه ئه‌وه‌یه که ئاخۆ بارودۆخی ئێستا و په‌یوه‌ندییه پڕکێشه‌کانی نێوان وڵاتان ڕێگه ده‌دات وه‌ها هاوکارییه‌ک ئه‌نجام بگرێ؟
زه‌ریف له‌و باره‌وه له‌به‌شێک له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته کرد‌و وتی: بڕوامان ئه‌وه‌یه که ده‌توانین، بڕوامان وایه له‌ناوچه‌دا بابه‌تێک یان شتێک نییه که بتوانێ وڵاتان بۆ هاوکاری له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتر بۆ هه‌مووان، له‌یه‌ک دوور بخاته‌وه.
زه‌ریف وتی؛ بڕوامان به‌وه هه‌یه که ئێمه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هاوبه‌شین و ئه‌و چاره‌نووسه ئێمه‌ی پێکه‌وه هاوپێوه‌ند کردووه. ئه‌وه ئه‌و گرفته‌یه که خه‌ڵک له ڕۆژاواش له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوون، نه‌ک له‌به‌ر شه‌پۆلی په‌ناخوازن که له‌ڕیزی یه‌که‌م دایه به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سانێک که له‌و وڵاتانه له‌سووریادا په‌یوه‌ستی تیرۆریستان بوون، ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ئه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌مووان کێشه‌ساز ده‌کات.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارسیش وتی که ئێمه داخوازیی گه‌لێکی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئێمه که‌نداوی فارسێکی هێمن و ئاراممان ده‌وێ که تێیدا پرسی نه‌وتی تێدا ده‌سته‌به‌ر کرابێ و هێمنی و ئاسایشی هه‌موو وڵاتانی که‌نار ده‌ریاش ده‌سته‌به‌رو دابین بکرێت.
له‌روانگه‌ی دیپلۆماسیی ئێرانه‌وه، وڵاتان هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن هه‌ل و ده‌رفه‌تی هاوبه‌شن هه‌تا بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌کان هاوکاری بکه‌ن.
به‌بڕوای زه‌ریف، ئه‌گه‌ر ڕابردوو وه‌لابنێین، ده‌توانین سه‌رچه‌شنێکی نوێ بۆ هاوکاری هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ کێشه‌کانمان بخه‌ینه‌ڕوو که یان له‌ته‌نیشت یه‌کتریدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین یان پێکه‌وه ده‌یدۆڕێنین. چونکه ئێستا قه‌یرانه جیهانییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخێک که، بردنه‌وه‌و دۆڕان، تێیدا گرینگ نییه.
ئاسایش، پرسێکی جیهانییه‌و هه‌موو بواره‌کان بۆ وێنه، ئاسایشی ناڤۆکی هه‌تا تیرۆریزم و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌مارگرژیی وئاسایشی ئابووریی جیهانی له‌خۆ ده‌گرێت. بۆیه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه هاوبه‌شه‌کان پێویستی به‌گۆڕینی سه‌رچه‌شن و گۆڕینی ڕوانگه‌ی به‌رامبه‌ر ڕاستییه‌کان هه‌یه. به‌ڵام هێشتا وڵاتانێکی وه‌ک، عه‌ره‌بستان هه‌ن که ئاسایشی خۆیان له ئاڵۆزکردنی وڵاتانی دیکه‌دا ده‌بینن.
عه‌ره‌بستان خه‌ڵکی یه‌مه‌نی له ده‌سدرێژکارییه‌کی ئاشکرادا خه‌ڵتانی خاک و خوێن کردووه‌و بۆ ڕووخاندنی سه‌روه‌ریی سووریا له تیرۆریستان داکۆکی ده‌که‌ن.
عادڵ جوبه‌یر ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌و جم و جۆڵانه وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی عه‌ره‌بستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو له جڤینی ئاسایشیی مونیخ، به هه‌رانانه‌وه‌و چه‌واشه‌کاریی ، پاسای ده‌داته‌وه‌و به‌رگریی لێ ده‌کا.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ته‌نیا بژاره‌ی مومکین بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانه، هاوکاری کردنه.
ئه‌و هاوکارییه ده‌توانێ به‌شی زۆر‌و به‌ربڵاوی ئاسیا هه‌تا ئوروۆاو ئه‌فریقا بگرێته‌خۆ.
بێتوو ئه‌وه سه‌ربگرێ، ده‌کرێ به‌پێی بنه‌ما سه‌ره‌کییه قه‌بووڵ کراوه‌کانی وه‌ک، ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ری، یه‌کپارچه‌یی خاک و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆی یه‌کتر، ئه‌و وتووێژه ئه‌نجام بگرێ.
له‌و چوارچێوه‌دا، ده‌کرێ هه‌نگاوگه‌لێک بۆ متمانه‌سازی ئه‌نجام هه‌ڵبگیردرێ که بۆ به‌هێزکرانی ئاسایشی گشتی پێویسته.